Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میدیاكانی‌ ئیسرائیل زانیاری‌ له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل بۆسه‌ر سوریا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام

ژمارەیەک کەسایەتی حزبوڵڵا لە زەنجیرە ھێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل لە سووریا کرانە ئامانج


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە "لەو زنجیرە ھێرشە ئاسمانییانەی کە شەوی رابردوو لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سووریا ئەنجامداربوو، ژمارەیەک کەسایەتی دیاری نێو حزبوڵڵا لوبنان و کۆگایەکی مووشەکەکانی ئێران لە نزیک دیمەشق کرانە ئامانج".

میدیاکانی ئیسرائیل لەوانە ماڵپەڕی ھەواڵیی "نتسیف" بڵاویانکردووەتەوە "لە میانی زنجیرە ھێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، کۆگایەکی مووشەکی جۆری "فەجر پێنج"ی ئێران-یان لە نزیک دیمەشق خاپوورکردووە کە ئەگەری ئەوەی هەبوو ھەڕەشە بۆسەر ناوچەکانی دەورووبەری شاری جەلیل دروست بکات".

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشداوە "ژمارەیەک کەسایەتی دیاری نێو حزبوڵڵا لوبنان کە بە سەردانێک گەیشتبوونە شاری دیمەشق لە میانی زنجیرە ھێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردوودا، کرانە ئامانج".

ھەروەها ئاژانسی ھەواڵیی رژێمی بەشار ئەسەد SANA بڵاویکردبوویەوە "سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان لە گوندەوارەکانی باشووری دیمەشق بەرپەرچی ئامانجەکانی دوژمنیان داوەتەوە".  


315 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر