Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای رەسافە بڕیاریدا پارەی گەنمی جووتیارانی هه‌رێم خەرجبكرێت


په‌یام

دادگای‌ ڕه‌سافه‌ی‌ به‌غدا به‌ بڕیارێك حكومه‌تی‌ عێراقی‌ پابه‌ند كرد به‌ خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم. له‌ به‌رانبه‌ر دواخستنیشی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك، ده‌بێت قه‌ره‌بووی‌ جووتیاران بكاته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌یی‌ فارس حسێن، نوێنه‌ری‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم و، دوو پارێزه‌ری‌ خۆبه‌خشی‌ دۆسیه‌كه‌، دانیشتنێكی‌ هه‌شته‌می‌ دادگای‌ ڕه‌سافه‌ی‌ به‌غدا له‌باره‌ی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

فارس حسێن، نوێنه‌ری‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم، ڕایگه‌یاند "دادگا دوا بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌كه‌وه‌ داوه‌، كه‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ پابه‌ند كردووه‌ به‌ خه‌رجكردنی‌ 555 ملیار دینار قه‌رزی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارنی‌ هه‌رێم كه‌ هی‌ ساڵه‌كانی‌ 2014 و 2015 و 2016یه‌".

فارس حسێن وتی‌ "دادگا ڕایگه‌یاندووه‌ هیچ پاساوێك بۆ دواخستن و پێنه‌دانی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌بووه‌".

نوێنه‌ری‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم داوای‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقیش كرد، به‌ زوویی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ ڕه‌سافه‌ جێبه‌جێ‌ بكات و پاره‌ی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم خه‌رج بكات.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕێبین شه‌مامكی‌، یه‌كێك له‌ پارێزه‌ره‌ خۆبه‌خشه‌كانی‌ دۆسیه‌كه‌، ڕایگه‌یاند "به‌ڵگه‌ی‌ پێویست هه‌بوو بۆ بردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كه‌، چونكه‌ له‌نێوان جووتیاران و حكومه‌ت گرێبه‌ستێك هه‌یه‌ بۆ كڕینی‌ ئه‌و گه‌نمه‌، كه‌ ده‌بێت حكومه‌ت پێیه‌وه‌ پابه‌ند بێت".

پارێزه‌ری‌ دۆسیه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ به‌رانبه‌ر دواخستنی‌ پاره‌كانیان بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك، دادگا حكومه‌تی‌ عێراقی‌ پابه‌ند كردووه‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم".

187 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر