Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. له‌ شه‌ش ساڵی رابردوودا؛ زیاتر 115 هه‌زار كه‌س كوژراوو برینداربوون


په‌یام

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماری شه‌ش ساڵی ڕابردووی قوربانییانی عیراقی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێی ئاماره‌كه‌ زیاتر له‌ 115 هه‌زار كه‌س كوژراون و برینداربوون.


به‌پێی ئاماره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق ناسراو به‌ (یونامی): به‌هۆی توندوتیژی ‌و پێكدادانی چه‌كداری له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا، له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دوه‌می 2012وه‌ تا كۆتایی تشرینی دوه‌می 2018 له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق، 115 هه‌زار و 706 حاڵه‌تی كوژران و برینداربون تۆماركراون.

له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ 39 هه‌زار و 373 كه‌س، له‌گه‌ڵ 76 هه‌زار و 333 بریندار، زۆرترین ژماره‌ی كوژراو له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2014دا بووه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هێرشی  چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند  پارێزگایه‌ك و داگیركردنی شاری‌ موسڵ، كه‌ هه‌زار و 775 كه‌س كوژراون و 2 هه‌زار و 351 بریندار بوون.

كه‌مترین ژماره‌ی قوربانییان له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا، كه‌وتوه‌ته‌ مانگی تشرینی دوه‌می 2018وه‌ كه‌ ته‌نیا 41 كوژراو و 73 بریندار تۆماركراون.

جگه‌ له‌توندوتیژیی ‌و ته‌قینه‌وه‌ی ناو شاره‌كان، هێزه‌ عیراقیه‌كان بۆ زیاتر له‌ دوو ساڵ له‌چه‌ندین ناوچه‌ دژ به‌ڕێكخراوی داعش‌ له‌شه‌ڕدابون، تا له‌ مانگه‌كانی كۆتایی 2017دا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كان و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕێكخراوه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

202 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر