Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌سه‌ده‌: سوپای روسیاو سوریا شوێنی سه‌ربازه‌ كشاوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرنه‌وه‌


په‌یام

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ئاشكرایده‌كات به‌ هێزه‌كانی هه‌ردوو سوپای روسیا و سوریا جێگه‌ی سه‌ربازه‌ كشاوه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پڕده‌كه‌نه‌وه‌.

مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات كه‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌و یه‌په‌گه‌ ده‌كات به‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی راگه‌یاندوه‌: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ پێشبینی نه‌كراو بووه‌و ئێستاش وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانیان بۆ بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق چڕكردوه‌ته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی ‌هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ وتیشی: ئه‌و بۆشاییه‌ كه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا دێته‌ ئاراوه‌و له‌لایه‌ن سوپای روسیا و سوریا پڕده‌كرێته‌وه‌و، له‌ ئێستادا له‌‌ نێوان مۆسكۆ و حكومه‌تی دیمه‌شق رێككه‌وتێكی سه‌ره‌تایی له‌و باره‌وه‌ هه‌یه‌.

مه‌زڵوم كۆبانی وتیشی: كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكای له‌ باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریادا، توشی شۆك بوون، چونكه‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كه‌ی ئه‌وان بووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش جێمس جێفری، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا سه‌ردانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی كردوه‌و دوپاتیكردوه‌ته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی داعش كۆتای دێت و ئێران سوریا به‌جێده‌هێڵێت و چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ سوریا ده‌دۆزرێته‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناكشێته‌وه‌.

چوارشه‌ممه‌ی رابردوو  دۆناڵد تره‌مپ بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌موو هێزه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی سوریا به‌ جێده‌هڵێن، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریا لێكه‌وته‌وه‌.

302 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر