Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ر رێبوار تاڵەبانی سه‌پێندرا


پەیام 

به‌ پێ بڕیارێك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك-ی تایبه‌ت به‌ كێشه‌كانی ده‌ستپاكی، بڕیاری به‌ند كردنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌رده‌كات و فه‌رمانیش به‌ ده‌ستگیركردنی ناوبراو ده‌كات.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌تنی كه‌ركوك-ی تایبه‌ت به‌ كێشه‌كانی ده‌ستپاكی، هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دیوانی چاودێری دارایی عیراق له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانیانه‌وه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر ڕێبوار فایه‌ق عه‌بدولمه‌جید ناسراو به‌ (ڕێبوار تاڵه‌بانی) تۆمار كردووه‌ و دادگا به‌شێوه‌ی غیابی و به‌بێ ئاماده‌بونی خۆی به‌پێی ماده‌ی 331 له‌ یاسای سزادانی عیراقی بڕیاری له‌دژی ناوبراو ده‌ركردووه‌.

هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ڕێبوار تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ند ده‌كرێت و بڕیاره‌كه‌ش بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایش بۆ ده‌ستگیركردنی ناوبراو گشتێنراوه‌.

له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017-ه‌وه‌ ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت هاوشیوه‌ی پاریزگار و ده‌یان به‌رپرسی دیكه‌ی كورد ئه‌و شاره‌ی جیهێشتووه‌و چه‌ندین جاریش ڕایگه‌یاندووه‌: تاوه‌كو ئه‌و دۆخه‌ سه‌ربازیه‌ی سه‌پێنراوه‌ لانه‌برێت ناگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی وه‌ستانی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

783 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر