Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆی داهاتی نه‌وتی له‌ مانگی ڕابردوودا بڵاوكرده‌وه‌


پەیام 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی له‌ مانگی ڕابردوودا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، له‌ مانگی  تشرینی‌ دووه‌می رابردوو 101 ملیۆن و 313 هه‌زار و 958 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌، داهاته‌كه‌شی گه‌شتووه‌ته‌ شه‌ش ملیار و 196 ملیۆن و 345 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ڕایگه‌یاند: كۆی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كراون گه‌یشتووه‌ته‌ 100 ملیۆن و 895 هه‌زار و 342 به‌رمیل، كۆی داهاته‌كانیشی بریتی بووه‌ له‌ شه‌ش ملیار و 175 ملیۆن و 617 هه‌زار دۆلار. 

هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكیشه‌وه‌ هه‌یه‌ عاسم جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: بڕی 261 هه‌زار و 466 به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی هه‌نارده‌كراون كه‌ كۆی داهاته‌كه‌ی 14 ملیۆن و 149 هه‌زار و 494 دۆلار بووه‌. 

هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتیی گه‌یاره‌شه‌وه‌ بڕی 157 هه‌زار و 150 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی پێنج ملیۆن و 578 هه‌زار و 825 به‌رمیل نه‌وت بووه‌. 

جیهاد له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و فرۆشراوی مانگی رابردوو بڕی 61 دۆلار و 150 سه‌نت بووه‌و ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشراوه‌ له‌ لایه‌ن 37 كۆمپانیای جیهانیی ره‌گه‌زنامه‌ جیاوازه‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌ و خۆری عومیه‌ و شوێنی دیكه‌ باركراون.

283 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر