Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ سه‌رباز و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناو عێراقدا هه‌بێت


پەیام 

ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنكارانی عێراق له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: ئێران هیچ ئاماده‌بوونێكی سه‌ربازیی یان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ عێراق نییه‌، ته‌نانه‌ت هیچ راوێژكارێكیشیان له‌م وڵاته‌دا نییه‌ و‌ سه‌رجه‌م ئه‌و راوێژكارانه‌ی كه‌ بۆ جه‌نگی دژی داعش هاتنه‌ عێراق دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان. 

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ئاشكرایكرد: پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ، ئه‌مریكا به‌ ئه‌نقه‌ست و سه‌رباری كۆتایی هاتنی داعش هێشتا هێزه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌و له‌بری ئه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی رابگه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆكمه‌كردنی بنكه‌ سه‌ربازیی و سه‌ربازگه‌كانی و دروستكردنی بنكه‌ی نوێ. 

مه‌سجدی گومانی خۆی له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا نه‌شارده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌و رێوشوێنه‌ له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌ ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر تێكدانی سه‌قامگیریی و دروستكردنی ته‌نگژه‌ی ناوچه‌یی به‌نده‌، بۆیه‌ واشنتۆن كار بۆ به‌ربه‌ستدانان له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ جێگیركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ ده‌كات. 

قسه‌كانی‌ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ فه‌رحان دلێمی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ڕۆژئاوای‌ عێراق له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ سوریا دامه‌زراندووه‌.

226 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر