Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەزگای ناسا وێنه‌یه‌كى ده‌ریاچه‌ى دوكانى بڵاوکردەوە


پەیام 

دەزگای ناسا وێنەیەکی دەریاچەی دوکانی بڵاوکردووەتەوە کە لە لایەن فه‌له‌كناس، ئه‌له‌كسانده‌ر گێرست گیراوە و چەند زانیارییەکیشی لەسەر دەریاچەکە خستووەتە روو.  

وێنه‌كه‌ له‌به‌روارى 3\12\2018 له‌ لایه‌ن فه‌له‌كناس ئه‌له‌كسانده‌ر گێرست له‌ ناساوه‌ گیراوه‌ و هه‌ندێك زانیارى گرنگیشى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ نوسیوه‌. 

گێرست ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ ده‌ستكرده‌ و رۆبه‌ره‌كه‌ى 97 میله‌ و له‌ ساڵانى 1954 بۆ 1959 دروستكراوه‌ و بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست سودى لێوه‌رده‌گیرێت وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ى ئاو و بۆ كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ ناسراوه‌ به‌شوێنێكى گه‌شتیارى گرنگ و چه‌ندین دیمه‌نى جوان و چه‌ندین كابینه‌ى سیاحى له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆ كرێ و خه‌ڵكه‌كه‌ى زۆر باش و به‌ڕێزن. 

هاوکات فه‌له‌كناس ئه‌له‌كسانده‌ر گێرست، دەریاچەکەی بە داری کریسمس چواندووە کاتێک لە ئاسمانەوە وێنەی گرتووە. 

ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ بوه‌ به‌ شوێنى به‌سه‌ربردنى مانگی هه‌نگوینى تازه‌ زاوا و بوكه‌كان و جگه‌ له‌مانەش ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ جێگه‌ى چه‌ندین ئاسه‌وار و شوێنى دێرینى ئاركۆلۆژیه‌.

26050 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر