Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران نەوت بە ریال دەفرۆشێت

په‌یام

وەزیری نەوتی ئێران، بیژەن زەنگەنە رایگەیاند کە وەزارەتەکەی رەزامەندی ھەر سێ سەرۆکایەتی وڵاتی وەرگرتووە کە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی بۆرسەوە بە ریال بفرۆشێت.

ئاژانسی ھەواڵیی (ئیرنا) بڵاویکردەوە، بیژەن زەنگەنە گوتوویەتی: "مۆڵەت و رەزامەندی ھەر سێ سەرۆکایەتی (سەرکۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی)مان وەرگرتووە تا سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی بۆرسەوە بە ریال بفرۆشین".

وەزیری نەوتی ئێران، بیژەن زەنگەنە ئەوەشی گوتووە "ئەوانەی نەوت لە رێگەی بۆرسەوە دەفرۆشن، دەتوانن بەبێ ھیچ ئاستەنگێک نەوت ھەناردە بکەن".

بەم دواییانە ئێران بڕیاریدابوو کە لە رێگەی بۆرسەوە نەوت بە ریال بفرۆشێت.

دوای ئەوەی ئەمریکا لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨دا، کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا راگەیاند، جارێکی دیکە ئەمریکا لە مانگەکانی ئاب و تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سزای بەسەر ئێراندا سەپاندەوە کە سێکتەرەکانی ئابووری، وەک نەوت، بانک، گەشتەکان، بازرگانی و کانزاکانی گرتووەتەوە. 


237 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر