Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆكاری‌ كۆنه‌بوونه‌وه‌ی‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ عێراق ئاشكراكرا



په‌یام

نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا كه‌ به‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌ردانی عێراقی كردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ حكوومه‌ت ئاگاداركرابووه‌وه‌ له‌ پلانی سه‌ردانه‌كه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ سه‌ردانی عێراق ده‌كات و پیرۆزبایی له‌ حكوومه‌تی نوێ ده‌كات و پاشان سه‌ردانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌كات و هاتووه‌ "چاوه‌ڕوان ده‌كرا تره‌مپ له‌ به‌غدا له‌ رێوڕسمێكی فه‌رمیدا پێشوازی لێبكرێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بدولمه‌هدی كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دیداره‌ به‌ ته‌له‌فۆن ئه‌نجام بدرێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی تره‌مپ و عه‌بدولمه‌هدی-دا تاوتوێ پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ كراوه‌ پاش بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا، له‌گه‌ڵ هاریكاری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ عه‌بدولمه‌هدی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه‌ به‌ سه‌ردانی تره‌مپ بۆ عێراق و تره‌مپ-ی بانگهێشتكردووه‌ بۆ به‌غدا و ئه‌ویش عه‌بدولمه‌هدی بانگهێشتكردووه‌ سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌یدا بۆ عێراق جگه‌ له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ چاوی به‌ هیچ كام له‌ به‌رپرسانی عێراق نه‌كه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس (AP)، تره‌مپ پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق كه‌ سێ كاتژمێر و نیوی خایاند ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشتووه‌. 

690 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر