Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌هاوردەکردنی مریشک بۆ سلێمانی قەدەغە کرا


په‌یام

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی ئاژەڵی دیاری دەکرێت‌و بۆ مانگی یەک پیویستمان بە مریشکی ھاوردە نیە.


له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانیدا هاتووه‌، لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

راشگه‌یه‌نراوه‌، بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی کانونی دووەم .

قائمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، بۆ مانگی یەک پیویستمان بە مریشکی ھاوردە نیە بەھۆی زیاد بونی بەرھەمی ناوخۆ لە کێڵگە پەلەوەریەکان, بڕی بەروبومە ھاوردەکراوەکان بریتی یە لە ٨٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥١٠ تۆن ھێلکە، ھەروەھا رێگە بە ھاوردەکردنی ١٥٠٠٠ ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو بۆ سێ‌ مانگی ئایندە دەدرێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی.  


809 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر