Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی لە نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات


په‌یام

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی  پێشوازیی لە نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازیی كرد لە (جێنین هێنیس پلاسخارت) نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگترووەكان لەعێڕاق‌و (ریكاردۆ رۆدریگز) نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان.


سەرەتا مامۆستا عەلی باپیر پیرۆزبایی لە (جێنین هێنیس) كرد كە وەك نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێڕاق دەست بەكاربووەو، هەروەك هیواشی خواست وەك چۆن پێشتر كە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بوە، هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردوە لە شەڕی دژی داعشدا ئاواش بەردەوام هاوكاربێ‌ بۆ هەرێمی كوردستان لە بواری مرۆیی‌و لە چوارچێوەی ئەو ئەركەی پێ‌ی سپێردراوە

هاوكات لەدیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەك‌و حكوومەتی ناوەند لەلایەكی دیكەو باری سیاسیی هەرێم‌و دواكەوتنی درووستكردنی حكوومەت‌و زۆر لە كێشەكانی هەرێم‌و ناوچەكە كرا.

هەروەها وەفدی میوان ڕاوسەرنجی خۆیان لەمەڕ پرسە هەنووكەییەكان خستەڕوو كە نەتەوە یەكگرتووەكان بەپەرۆشەوەیە بۆ پێشكەوتنی ئەزموونی سیاسیی عێڕاق بەگشتیی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتیی.

لەبەرانبەردا ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی ئومێدی خواست هەموو گرفتەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكان‌و پابەندی بەدەستوورەوە چارەسەر ببن‌و نێوماڵی كوردیش ڕێك بخرێتەوەو لایەنەكان بەپەرۆشەوە دوور لەبەرژەوەندی تەسكی‌و حیزبیی، بۆ بەرژەوەندی باڵای خەڵك هەنگاو بنێن‌و ئومیدیشی خواست.

نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری تەواوبن بۆ ئەوەی وڵات ببێتە وڵاتی دامەزراوەكان‌و لە عێڕاق‌و كوردستانیش جۆری عەقڵییەتی بەڕێوەبردنی وڵات بگۆڕدرێ‌، بۆ ئەوەی خەڵك‌و جەماوەر لەژێر سایەی دادگەرییدا حەساوەو بەهەرەمەندبێ‌.

391 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر