Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆشكی سپی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆنه‌بوونه‌وه‌ی تره‌مپ و عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات


په‌یام

نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: دیداری‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ و دۆناڵد تره‌مپ به‌هۆی‌ جیاوازیی‌ بۆچوون له‌سه‌ر چۆنێتیی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ دیداره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوته‌وه‌. كۆشكی‌ سپیش ده‌ڵێت: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌هۆی‌ مه‌ترسیی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بووه‌.

نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای‌ كرد "به‌رپرسانی ئه‌مریكا حكومه‌تی عێراقیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی‌ 26ی‌ مانگ دۆناڵد تره‌مپ به‌ مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان، سه‌ردانی‌ عێراق ده‌كات".

نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "بڕیار بووه‌ به‌ شێویه‌كی فه‌رمی‌ پێشوازی له‌ تره‌مپ بكرێت و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆببێتـه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازیی بۆچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی، دیداره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ و، عادل عه‌بدولمه‌هدی و تره‌مپ له‌ ڕێی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا و، شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش ئه‌نجام داوه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقدا هاتووه‌ "عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ خۆشحاڵیی‌ خۆی‌ به‌ سه‌ردانه‌كه‌ پیشان داوه‌ و بانگهێشتی‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ بۆ سه‌ردانێكی‌ به‌غدا كردووه‌، هه‌روه‌ها تره‌مپیش بانگهێشتی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقی‌ بۆ واشنتۆن كردووه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ سارا سانده‌رز وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ڕایگه‌یاند "هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ دیداره‌كه‌ی‌ تره‌مپ و عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ به‌هۆی‌ مه‌ترسیی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بووه‌".

به‌ڵام هه‌ندێك له‌ میدیاكانی‌ عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "شكستهێنانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا داوای‌ كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی‌ عه‌ین ئه‌سه‌دی‌ سه‌ربازانی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌".

288 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر