Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌


په‌یام

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق و بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.


سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید رایگەیاند کە لە پڕۆژە یاساكەدا رێژەی لەسەدا 12.67 وەك پشكی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە كە رێژەكەی دەگاتە نۆ ترلیۆن و 783 ملیار دینار، لە بەرامبەردا وەك پەرلەمانتارانی كورد بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی ئەو رێژەیەی بۆ كورد دانراوە.

ئەحمەد حاجی رەشید وتی: "ئێمە پێمان وایە پڕۆژە یاساكە كەموكوڕی زۆری تیادایە بەرامبەر خەڵكی كوردستان و هەمووانمان لەو كەموكوڕیانە ئاگادار كردووەتەوە، كێشەكانمان كێشەی كەمی بڕە بوودجەی هەرێم و كێشەی پێشمەرگە و كێشەی تەرخانكراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها كێشەی ئەوەی لە بوودجەی سیادی هاتووە كە دوور لە حساباتی دارایی قەرەباڵەخ كراوە، كێشەی ئەو زیادكراوانەی كە كراوە لە بوودجەی ئەمساڵ جیاواز لەو كۆپییانەی لە بەردەست ئێمە هەیە، لەگەڵ كێشەی قەرزەكان و پشكی هەرێم لەو قەرزانە، كێشەی پابەندی هەرێم بەوەی لە بوودجەدا لەسەری دانراوە".


300 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر