Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: له‌ هه‌وڵی زیادكردنی پشكی هه‌رێمین له‌ بودجه‌ی عێڕاقدا


پەیام 

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند:"ئه‌ندامانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان، پێشنیاره‌كانیان ئاراسته‌ كردووه‌. 

وتیشی‌: بودجه‌ی‌ كورد وه‌كو خۆی‌ به‌ ڕێژه‌ له‌سه‌دا 12 پۆینت 67 ماوه‌ته‌وه‌ و وه‌زیری‌ دارایی‌ كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ زیادكردنی‌ پشكی‌ كورد".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2019 و هه‌وڵه‌كان بۆ زیادكردنی‌ پشكی‌ كورد ئه‌نجامیان دا. 

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید وتیشی‌ "به‌ڵگه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌  عێراقییه‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌، ڕێژه‌ی‌ دانیشتووانی‌ كورد له‌ عێراقدا له‌سه‌دا 13 و پۆینت نۆیه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوای‌ زیادكردنی‌ پشكی‌ كوردیان بۆ له‌سه‌دا 14 كردووه‌، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ پێیان وتوون: بۆچی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ كه‌ كورده‌ هیچ تێبینییه‌كی‌ له‌و جۆره‌ی‌ نه‌داوه‌ و كاری‌ له‌سه‌ر نه‌كردووه‌".

490 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر