Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا کرا لە ٢٠١٨ زۆرترین داهاتیان کۆکردووەتەوە


پەیام 

ناوی ئەو کەسانەی زۆرترین داهاتیان لە جیهانی وەرزشدا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەدەستهێناوە ئاشکراکرا. 

لە بەدواداچوونێکی گۆڤاری فۆربسدا کە لە نێوان حوزەیرانی ٢٠١٧ تا حوزەیرانی ٢٠١٨ بە هەژمارکردنی مووچە، داهاتی سپۆنسەرەکان و بەخشیشەکان، ئەنجامدراوە، بۆکسەری ئەمریکی، فڵۆید مەیوێزەر بووەتە ئەو وەرزشەوانەی کە زۆرترین داهاتی لە ٢٠١٨دا دەستکەوتووە. 

لەو یارییەی لەگەڵ کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرلەندی ئەنجامیداوە ٢٧٥ ملیۆن و لە سپۆنسەرەکانی ١٠ ملیۆن دۆلاری لەماوەی ساڵێکدا بەدەستهێناوە کە کۆی گشتیی دەکاتە ٢٨٥ ملیۆن دۆلار و بووەتە ئەو وەرزشوانەی زۆرترین پارەی بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠١٨دا و چووەتە نێو ملیاردێرەکانی جیهانی وەرزشەوە بە ملیارێک و حەوت ملیۆن دۆلار.

لەدوای مەیوێزەرەوە، یاریزانی تۆپی پێ و ئەستێرەی ئەرجەنتینی دێت بە بەدەستهێنانی ١١١ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠١٨دا کە ٨٤ ملیۆنی مووچە و ٢٧ ملیۆنی لە سپۆنسەرەکانییەوە بەدەستهێناوە.

یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ به‌ده‌ستهێنانی 108 ملیۆن دۆلار كه‌ 61 ملیۆن دۆلاری مووچه‌ و به‌خشیشه‌ و 47 ملیۆن دۆلاریشی سپۆنسه‌ره‌كانه‌ ریزبه‌ندی سێیه‌می گرتووه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا.

ریزبه‌ندی 10 وه‌رزشه‌وان كه‌ زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌ و جگه‌ له‌ سێ یاریزانی تۆپی پێ له‌ وه‌رزشی باسكه‌ و تۆپی پێی ئه‌مریكادا یه‌كی دوو ناو له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌: 

(وه‌رزشوان - وڵات - لق - داهات به‌ دۆلار)

1- فلۆید مه‌یویزه‌ر- ئه‌مریكا - بۆكسێن - 285 ملیۆن دۆلار.

2- لیۆنێل میسی- ئه‌رجه‌نتین - یاریزانی تۆپی پێ - 111 ملیۆن دۆلار

3- كریستیانۆ رۆناڵدۆ- پورتوگاڵ - یاریزانی تۆپی پێ - 108 ملیۆن دۆلار

4- كۆنۆر مه‌كگریگۆر- ئیرله‌ندا - هونه‌ره‌كانی شه‌ڕكردنی كارما ـ 99 ملیۆن دۆلار

5- نه‌یمار- به‌ڕازیل - یاریزانی تۆپی پێ - 90 ملیۆن دۆلار

6- لیبرۆن جه‌یمس - ئه‌مریكا - باسكه‌ - 85 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار

7- رۆجەر فێدێرێر - سويسرا - تێنس - 77 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار

8- ستیفن كوری - ئه‌مریكا - باسكه‌ - 76 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلار

9- مات ریان - ئه‌مریكا - تۆپی پێی ئه‌مریكا - 67 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار

10- ماسیو ستافۆرد - ئه‌مریكا - تۆپی پێی ئه‌مریكا - 59 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار

 

1004 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر