Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە ئەمساڵدا ١٧ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەر لە گەیشتنیان بە وڵاتانی ئه‌وروپا خنكاون


پەیام 

له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ نیو ملیۆن هاووڵاتی عێراقیان به‌ره‌و خۆرئاوا به‌جێهێشتووه‌.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی‌ كۆچبه‌ر ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ‌و خۆرئاوا كۆچیان كردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پڕۆژه‌ی كۆچبه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد "له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا 274 هاووڵاتی عێراقی له‌ ڕێگه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نها له‌ ئه‌مساڵدا 17 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌ گه‌یشتنیان به‌ وڵاتانی ئه‌وروپا خنكاون، یان به‌ هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ بێت، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

171 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر