Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆناڵدۆ لە بوونی نەژادپەرستی لە تۆپی پێدا بێزارە


پەیام 

یاریزانی پورتوگالی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناڕەزایەتیی بەرامبەر نەژادپەرستیی لە تۆپی پێدا دەربڕی. 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاردانەوەی بەرامبەر بە رووداوە نەژادپەرستانەکان کە بە هۆی نواندنی کاری نەژادپەرستانە لە لایەن هاندەرانی یانەی ئینتەر بەرامبەر یاریزانی سێنیگالی یانەی ناپۆلی، کالیدۆ کولیبالی دەستیپێکرد، نیشاندا. 

رۆناڵدۆ لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ریگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە "پێویستە لە جیهان و لە تۆپی پێشدا هەمیشە رێز بوونی هەبێت، نەخێر بۆ هەموو جۆرە جیاکارییەک یان هێرش و نەژادپەرستییەک". 

ئەو کردەوانەی لەبەرامبەر یاریزانی بەرەگەز سێنیگالی یانەی ناپۆلی، کالیدۆ کولیبالی لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٨ی سێری ئای ئیتاڵیادا لە یاریی ئینتەر بەرامبەر ناپۆلی، نیشاندرا، بووە هۆی سەرهەڵدانی مشتومڕی زۆر لە ئیتاڵیا بەگشتی و لە ناوەندە وەرزشییەکاندا.  

میدیای ئیتاڵی و دەسەڵاتدارانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە رەخنەیان لەو کردەوە نەژادپەرستانانە گرت کە لەبەرامبەر کالیدۆ کولیبالی نیشاندرابوون.

643 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر