Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باران‌و لافاو كه‌مپی په‌نابه‌رانی سوری له‌ ئیدلب‌ و لازقیه‌ ڕاماڵی


پەیام 

به‌هۆی بارانی دوو ڕۆژی ڕابردوو، 11 كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری ئیدلب‌ و لازقیه‌ له‌ باكوور و باكووری خۆرئاوا، ژێر ئاو كه‌وتن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و كه‌مپانه‌دا 70 هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌ی‌ سوریا ده‌ژین‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 25 هه‌زار كه‌سیان بێ ماڵ‌و حاڵ بوون.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ دانیشتووانی كه‌مپه‌كانی (ئه‌تمه‌)‌و (قاح)‌و (هودا)‌و (عومه‌ر) له‌ ئیدلب‌و كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری‌ ئیدلب داوای به‌هاناوه‌چوونیان ده‌كه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌، وه‌قفی هاریكاری مرۆیی توركی ناسراو به‌ (ئای. ئێچ. ئێچ) به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی سوری  ناوه‌ندێكی كاتیی بۆ نیشته‌جێكردنی خانه‌واده‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان له‌ نزیك ئیدلب، ده‌كاته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، مانگی سوری توركی ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاری زیانلێكه‌وتووان ڕاگه‌یاند‌و له‌ سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانیشیدا چادر ‌و خواردن‌و پێخه‌ف بۆ ئاواره‌كان دابین ده‌كات.

491 جار خوێندراوەتەوە
27/12/2018

بابەتی زیاتر