Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. دەرکەوتنی تیشکێکی شین لە ئاسمان دانیشتوانی نیویۆرکی ترساند


پەیام 

ئێوارەی دوێنێ رووناكییه‌کی شین ئاسمانی نیویۆركی گرتەوە و بووه‌ هۆی په‌شۆكانی دانیشتوانی شاره‌كه‌، بەڵام دواتر دەرکەوت له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی محاویله‌یه‌كی كاره‌باوه‌ درووستبووه‌. 

ئێواره‌ی دوێنێ له‌ ئاسمانی شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، رووناكییه‌كی شینی نائاسایی ده‌ركه‌وت. 

به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی مانهاتن، كوینز و ئاستۆریا، دیمه‌نی ئه‌و رووناكییه‌یان له‌ هه‌ژماره‌كانیان له‌ تۆڕه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ده‌زانرا، رووناكییه‌كه‌ دانیشتوانی تووشی شڵه‌ژان كرد. 

له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ناوچه‌ی كوینز، ته‌زووی كاره‌با بڕا. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی نیویۆركه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ رووناكییه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی محاویله‌یه‌ك له‌ وێستگه‌ی كۆن ئه‌دیسۆن بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ كوینز، درووستبووه‌. 

هاوکات پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە ئه‌و ئاگره‌ی له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ درووستبووه‌، كۆنترۆڵكراوه‌ و هیچ كه‌سێكیش له‌ رووداوه‌كه‌دا زیانی بەر نەکەوتووە.  

545 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر