Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیمارات‌ و به‌حره‌ین باڵیۆزخانه‌كانیان له‌ سوریا كرده‌وه‌


پەیام 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌ میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ مه‌نامه‌ جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق‌و به‌هێزكردنی ڕۆڵ‌و چالاكی وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌حره‌ین دوای‌ چه‌ند سه‌عاتێك له‌ هه‌مان هه‌نگاوی ئیمارات هات كه‌ بڕیاری دا سه‌رله‌نوێ كار و چالاكی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.
له‌ میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیشیدا، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی‌ ئیمارات كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ دیمه‌شق به‌ بانگه‌وازێك بۆ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دیكه‌ له‌ دیمه‌شق، ناوبرد.

له‌ هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو دوای‌ هه‌شت ساڵ له‌ ڕاگیران، یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانیی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شقه‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌بیب بۆرقێبه‌ی تونس، ئه‌نجام درا. 

له‌ دوای‌ شۆڕش‌و ڕووداوه‌كانی ساڵی 2011ـه‌وه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا پچڕاند‌و ئه‌ندامێتیشیان له‌ ڕێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌ڵپه‌سارد.

 

379 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر