Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هۆشداریی ده‌داته‌ ئه‌مریكا


پەیام 

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هۆشداریی ده‌داته‌ ئه‌مریكا له‌وه‌ی هه‌مان چاره‌نووسی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ ئه‌فغانستان چاوه‌ڕێی ده‌كات.

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ میانی یادی 39 ساڵه‌ی داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌ هۆشداریی دا به‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی نه‌كشێنێته‌وه‌ هه‌مان چاره‌نووسی سۆڤیه‌ت چاوه‌ڕێی ده‌كات.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تاڵیبان دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا ده‌ركرد‌و هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی حه‌وت هه‌زار سه‌ربازیشی له‌ ئه‌فغانستان له‌ ئارادایه‌.

(زه‌بیحوڵڵا موجاهید) وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریی دا به‌ واشنتۆن كه‌ له‌ شكستی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌ په‌ند وه‌ربگرێت‌و وه‌ك زه‌بیحوڵڵا ده‌ڵێ "ده‌ست له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كانزای ناخی ئه‌فغانییه‌كان هه‌ڵگرێت".

له‌ 25ی كانونی یه‌كه‌می 1979 یه‌كێتی سۆڤیه‌ت چووه‌ نێو ئه‌فغانستانه‌وه‌‌و دوای‌ 10 ساڵ له‌ داگیركاری‌و له‌ژێر فشاری سه‌ربازی هێزه‌ به‌ره‌نگارییه‌كاندا له‌ 15ی شوباتی 1989 ناچار به‌ كشانه‌وه‌ كرا.

ئه‌مریكاش لای‌ خۆیه‌وه‌ له‌ ساڵی 2001ـه‌وه‌ ئه‌فغانستانی داگیركردووه‌‌و له‌و كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ شه‌ڕدایه‌‌و له‌ئێستادا دانوستان‌و گفتوگۆ له‌نێوانیاندا ده‌ستی پێكردووه‌.

950 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر