Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. پوتین وەڵامی پرسیارەکانی کچێکی نابینا دەداتەوە کە دەیەوێت ببێتە رۆژنامەنووس


پەیام 

ڤلادمێر پوتین وەڵامی پرسیارەکانی کچیکی نابینا دەداتەوە کە دەیەوێت ببێتە رۆژنامەنوس و پێشکەشکارێکی باش. 

لە دوای کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساڵانەی خۆی، پوتین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کچێکی هەرزەکاردا کرد کە دەیەوێت ببێتە رۆژنامەنوسێکی سەرکەوتوو و وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی سەرۆکایەتی و حەزەکانی خۆیەوە دەداتەوە. 

سەرەتا کچەکە لێی دەپرسێت کە ئایا سەرۆکایەتی خەونی ئەو بووە یان ئەوەی ویستوویەتی ببێتە کەسێکی دیکە، بۆ نمونە فەلەکناس؟ پوتین لە وەڵامدا دەڵێت هەرگیز ئەوە خەونی من نەبووە بەڵکو شتێک بووە بە چانس رویداوە. 

دواتر لێی دەپرسێت کە باسی ئەزموونی یەکەم رۆژی سەرۆکایەتی بۆ بکات

لە وەڵامدا پوتین دەڵێت رۆژێکی ئاسان نەبوو، ئەم ساڵانە ساڵانێکی قورس بوو بۆ وڵاتەکە کە هەوڵی رزگاربوونمان لێی داوە. 

لەبارەی ئەو رۆژانەی لە ماوەی سەرۆکایەتیا لە بیری ناچێت پوتین دەڵێت: دوو رووداوی گرنگی وڵاتەکەمە کە جامی جیهانی و رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە. 

پاشان وەڵامی پرسیاری کچەکە دەداتەوە لە بارەی ئایا هەموو ساڵێک ئەو ئاوات و خۆزگە بۆ شتێک دەخوازێت؟ پوتین دەڵێت من ئاواتەکانم بە کەس نالیم، بەڵام بە تۆی دەڵێم، ئواتم ئەوەیە هەموو ئاواتەکانم بێتە دی. 

کچە نابیناکە دەست لە روخساری پوتین دەدات و پێی دەڵێت تۆ زۆر قۆزیت. 

لە پاش دیدارەکەش کچەکە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێک دەداتەوە لە بارەی ئەزموونی چاوپێکەوتنی پوتین، کچە نابیناکە بە ئەزموونێکی سەرکەتووی دادەنێت و رایدەگەیەنێت پوتین شتانێکی زۆری ئاشکرا کردووە بۆی وەکو ئەوەی ئارەزووی میوزیک ی کلاسیک دەکات، بەتایبەتی میوزیکی روسی. 

 

1619 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر