Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەپەگە کشایەوە و سوپای سوریا چووە ناو مەنبەج


پەیام 

دوابه‌دوای‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌، سوپای ڕژێمی سوریا چووه‌وه‌ نێو شاری‌ مه‌نبه‌ج.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای سوریا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریای بۆ نێو شاری‌ مه‌نبه‌ج‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای وڵاته‌كه‌ی تێیدا ئاشكرا كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سوپای سوریا ئارامی‌و ئاسایشی ته‌واو بۆ ته‌واوی هاووڵاتیان له‌ ناوچه‌ی‌ مه‌نبه‌ج دابین ده‌كات.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوپای سوریا دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ به‌ ڕه‌سمیی داوای له‌ حكومه‌تی سوریا كرد هێزه‌كانی بۆ مه‌نبه‌ج بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی له‌ ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فوڕات كردبوو.

لای‌ خۆیه‌وه‌، پێشتر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ فه‌ڕمی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ شاری مه‌نبه‌جی باكووری سوریا ڕاگه‌یاند.

ئه‌مه‌و ئاژانسی ڕۆیته‌رزیش له‌ زاری‌ به‌رپرسانی یه‌په‌گه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌و گفتوگۆی ئه‌و هێزه‌یان له‌گه‌ڵ سوریا و ڕووسیا به‌ مه‌به‌ستی ڕازییكردنی دیمه‌شق بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی بۆ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی توركیا، ئاشكرا كرد.

498 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر