Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چیرۆکی گەشتی دوو رۆژەی ئەمریکییەك بۆ کوردستان


پەیام 

بیڵ وەیتارک هاوڵاتییەکی ئەمریکییە و بە سەردانێکی دوو رۆژە دێتە کوردستان و چەندین دیمەنی جوانی کوردستانی تۆمارکردووە و کوردستانی بە کۆلۆرادۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چواندووە. 

بیڵ ئەکتەرەو زۆر ئارەزووی گەڕان دەکات و ئەو شوێنانەی گەشتی بۆ دەکات چیرۆکی گەشتەکەی لە وێبسایتی Houstonia دەنوسێت. 

ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە گەشتەکەی بۆپ عێراق بووە و نوسیویەتی کاتێک بە هاوڕێکانم وت گەشتی عێراق دەکەم هەموویان دەیان وت دەتەوێت بکوژرێیت یان ئەوەی پلانی کارێکی نایاسایت بەدەستەوەیە. بەڵام کە هاتمە عێراق ئەوە نییە کە لە سی ئێن ئێن دەیبینن، بەتایبەتی بەشی باکوری ئەو وڵاتە کە ناوی کوردستانە. 

لەسەر کوردستان دەڵێت هەرێمێکە هێشتا سەربەخۆیی خۆی وەرنەگرتووە، هەروەها بۆ چونە ناوەوەی پێویستت بە ڤیزە نییە، بەتەنیا پاسەپۆرتەکەت لەگەڵ خۆت ببە و بچۆ. 
'هاوکات سەبارەت بە هەولێر و سلێمانی نوسیویەتی کە دوو شاری سەرەکی ئەم هەرێمەن و دەتوانی کاتە خۆشەکانت لە شوێنە گەشتیار ی مێژوویەکان بەسەر بەریت. 

ئەوەیشی وتووە بەینی شارەکان شتێکی وەهای تێدا نییە بەڵام ژمارەیەکی زۆری وێستگەی سوتەمەنی لێییە. 

هاوکات کوردستانی بە بە کۆلۆرادۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چواندووە. 

ئەو گەشتیارە دەڵێت: لە لایەن هاوڕێیەکییەوە پێشنیاری بۆ کراوە بچێتە ئاکرێ، سەرەتا بە بینینی دڵخۆش نەبووە چونکە شارێکی وشک بووە و شتانێکی وەهای تێدا نەبووە سەرەنجی رابکێشێت، دواتر لە رێستۆرانتێک لایداوە و داوای گۆشتی بەرخی کردووە، بەڵام ئەوەنەیان خواردن بۆ هێناوە بەشی چوار کەسی کردووە. 

هاوکات لە کۆتایدا نوسیویەتی پەشیمانم لەوەی زووتر سەردانی ئەم شوێنەم نەکردووە و پلانی سەردانی دیکەم هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا. 

بەشێک لەو وێنانەی گرتویەتی:





3545 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر