Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ترەمپ


پەیام 

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران هێرشده‌كاته‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو ده‌ڵێت:" سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ عێراق پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ عێراقه‌."

به‌هرام قاسمی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ڕایگه‌یاند" سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ عێراقه‌، ده‌شڵێت تره‌مپ وه‌ك دزێك هاتۆته‌ عێراق و هیچ كه‌سیش گرنگی‌ به‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ نه‌داوه‌.

قاسمی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا تره‌مپ له‌ژێر ڕێوشوێنی‌ توندی‌ ئه‌منی‌ و هه‌واڵـگرییدا سه‌ردانی‌ عێراقی‌ كردووه‌و ئه‌وه‌ش ڕوبه‌ڕووی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ به‌رپرسان و گه‌لی‌ عێراقی‌ كردۆته‌وه‌. 

هاوكات ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ ئاراسته‌ی‌ لێدوانه‌كانی‌ تره‌مپ كردو ڕایگه‌یاند" وڵاتان و گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ چیتر ڕێگه‌ به‌دروستكردنی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ناده‌ن، وتیشی‌ پێویسته‌ هێزی‌ بیانی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌مێنێت.

281 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر