Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باران بارینی بەخوڕ لافاوی لە بەشێک لە گوندەکانی شارەزوور هەستان


پەیام 

به‌هۆی باران بارینی شه‌وی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئاستی ئاو له‌گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحییه‌ی وارماوای  قه‌زای شاره‌زوور به‌رزبوویه‌وه‌.

هاوکات به‌شێك له‌ماڵه‌كان به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ زیانی ماددیان پێگه‌یشت و به‌شێك له‌زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیش ژێر ئاو كه‌وتن، هۆكاری ڕوداوه‌كه‌ش بۆ خراپی هه‌نده‌سی ڕێره‌وی تێپه‌ڕبوونی ئاوی باراناو له‌سنوره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

هەر بەهۆی رووداوەکەوە به‌شێك له‌ماڵه‌كانی نزیك لافاوه‌كه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵ كردوو ئاو چووه‌ به‌شێك له‌ماڵه‌كانی سنووره‌كه‌.

موختاری گوندی قه‌ره‌گۆل بەپەیامی راگەیاند: سه‌رەڕای ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ناحییه‌ی وارماوا له‌ ڕوداوه‌كه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی دانیشتوانی گونده‌كه‌مان به‌ده‌م هاوڵاتییه‌ زیانمه‌ندبووه‌كانه‌وه‌ چوینە.  

ئاماژه‌یشی  به‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه‌.

767 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر