Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگایەکی بەریتانیا سێ کورد به‌ ئه‌نجامدانی تەقینەوەکەی شاری لیسته‌ر تاوانبار ده‌كات


پەیام 

دادگایه‌كی به‌ریتانیا سێ هاوڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ی تاوانباركرد له‌دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری لیسته‌ر كه‌ كوژرانی پێنج كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

دادگاكه‌ی‌ به‌ریتانیا دوا نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندوه‌ سێ‌ هاوڵاتی‌ كورد كه‌ یه‌كێكیان خاوه‌نی‌ ماركێتێك بووه‌ له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی‌ تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی ماركێته‌كەی شاری لیسته‌ر و كوشتنی پێنج كه‌س کە بەهۆی رووداوەکەوە مردوون به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه‌.

دادگاكه‌ی به‌ریتانیا ئاشكراشیكردوه‌ ئه‌وسێ كه‌سه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌یان له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنی پاره‌و فیڵكردن له‌كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی ئه‌نجامداوه‌و به‌نیازبوون بڕی‌ 300 هه‌زار پاوه‌ن له‌و كۆمپانیایه‌ وه‌ربگرن.

له‌دۆسیه‌كه‌دا پۆلیس سه‌یری‌ 700 كاتژمێر له‌ تۆماری كامێرای چاودێری كردووه‌، له‌گه‌ڵ پشكنینی 2500 دووكان و وه‌رگرتنی وته‌ی هه‌زار شایه‌تحاڵ، بڕیاریشه‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی داهاتوو دادگاكه‌ بڕیار له‌سه‌ر ماوه‌و جۆری سزای ئه‌و تاوانبارانه‌ بدات.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شاری‌ لیسته‌ر 25ـی شوباتی ئه‌مساڵ ڕوویداو بووه‌ هۆی ڕوخانی كۆگایه‌ك و شوقه‌یه‌ك و كوژرانی‌ پێنج كه‌س.

764 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر