Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ چاره‌سه‌رێكی‌ سروشتی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ په‌ستانی‌ خوێن دۆزیوەتەوە


پەیام 

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ سروشتی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ په‌ستانی‌ خوێن به‌بێ‌ به‌كارهێنانی‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌.

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستیی‌ تازه‌ كه‌ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی‌ پزیشكی‌ ئه‌نجامیانداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌" ئه‌نجامدانی‌ ڕاهێنانی‌ وه‌رزشی‌ تایبه‌ت هه‌مان كاریگه‌ری‌ چاره‌سه‌ره‌ پزیشكیه‌كانی‌ هه‌یه‌، له‌سه‌ر دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن.

له‌وباره‌وه‌ حسێن ناجی‌ لێكۆڵه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌هاوكات لێكۆڵه‌ری‌ سیاسه‌تی‌ ته‌ندروستی كۆلێژی‌ ئابوری‌ و زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ زانكۆی‌ له‌نده‌نه‌ ڕایگه‌یاند" ئه‌نجامدانی‌ ڕاهێنانی‌ وه‌رزشی‌ تایبه‌ت به‌فشاری‌ خوێن، هه‌مان كاریگه‌ری‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ باوه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن به‌كارده‌هێنرێت. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا 194 تاقیكرنه‌وه‌ له‌سه‌ر كاریگه‌ری‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ و 197 تاقیكرنه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕاهێنانی‌ وه‌رزشی‌ سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ كراوه‌.

تیمه‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه‌ جه‌ختیشیانكردۆته‌وه‌ كه‌هه‌موو جۆره‌ ڕاهێنانێكی‌ وه‌رزشی‌ ته‌نانه‌ت ڕاهێنانی‌ ساده‌ش، ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی‌ ڕێژه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن.

1075 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر