Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئه‌مساڵدا ئیسرائیل زیاتر له‌ 500 دامه‌زراوه‌و خانووی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی‌ تێکداوە


پەیام 

له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا ئیسرائیل زیاتر له‌ 500 دامه‌زراوه‌و خانووی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی‌ له‌قودس و كه‌ناری‌ خۆرئاوا خاپوور كردووه‌.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئیسرائیل له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا 538 دامه‌زراوه‌و خانووی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی‌ قودس و كه‌ناری‌ خۆرئاوا تێكداوه‌. 

ڕاپۆرتێكی‌ ناوه‌ندی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ عه‌بدوڵڵا حۆرانی‌ ده‌ریخستوه‌، 1300 فه‌ڵه‌ستینی‌ به‌هۆی‌ داگیركردنی‌ زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانیان و ڕووخاندنی‌ دامه‌زراوه‌و خانوه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون، كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ 225 یان منداڵن.

به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ئیسرائیل له‌مساڵدا 381 دامه‌زاروه‌و 157 خانووی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی‌ له‌سه‌رجه‌م پاریزگاكانی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ڕوخاندوه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی‌ ڕابردوو به‌ڕێژه‌ی‌ سه‌دا 24 زیادیكردوه‌.

ناوه‌نده‌كه‌ ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ئیسرائیل به‌و هه‌نگاوه‌ی‌ پێشێلی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ جنێڤ و سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌كانی‌ كردوه‌، هاوكات سیاسه‌تی‌ جیاكاری‌ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر دانیشتوانی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ئه‌نجامداوه‌، به‌ئامانجی‌ ده‌ركردنیان له‌ناوچه‌كانی‌ نیشته‌جێ بوونیان.

141 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر