Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پینجوێن.. به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌، ئەمڕۆ لە ناوەندەكانی خوێندندا پشووی‌ فه‌رمییه‌

په‌یام

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی گرتۆته‌وه‌، له‌قه‌زای پینجوێن ڕێگای مه‌رزی باشماخ داخراو، ئه‌مڕۆش له‌قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان كرایه‌ پشوو.

زانا ڕه‌حمان قایمقامی پنجوێنیش له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی زۆری به‌فر بارییینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، رێگای مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ داخراوه‌.

وتیشی: هه‌ر به‌هۆی به‌فرباریینه‌كه‌وه‌ ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان له‌ سه‌ر ڕێگای نێوان پێنجوێن- سلێمانی دروستبووه‌.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێنیش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، كه‌ به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و بارینی به‌فرێكی زۆر، به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن بڕیاریاندا  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی‌ 12ی‌ 2018 له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی قه‌زاكه‌، پشوی فه‌رمی بێت.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و بڕیاره‌ به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌واو بارینی به‌فره‌وه‌یه‌و،  ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌وامی‌ ئاسایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

422 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر