Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك بەرپرسی ئەمریکی پێشنیازده‌كه‌ن چەکەکانيان لە یەپەگە وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌

په‌یام

ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ ئه‌مریكی‌ به‌ ئاژانسی رۆیتەرزیان راگه‌یاندووه‌: ئەو بەرپرسانەی کۆشکی سپی کە پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە سووریا داناوە، پێشنیازیان کردووە ئەو چەکانە لە شەڕڤانانی یەپەگە وەرنەگیردرێتەوە کە پێیاندراوە.

هاوکات بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی لە رۆژئاوای‌ كوردستان بە بەرپرسانی یەپەگەی وتووە، تاوەکو کۆتاییهاتنی شەڕی داعش بەردەوامدەبن لە پێدانی چەک پێیان.

به‌گوێره‌ی‌ لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا پێشنیازی مانەوه‌ی چەکە ئەمرییکیەکان لەدەستی شەڕڤانانی یەپەگەدا هەموو جۆرەکانی چەک لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و دژە تانک و جۆرەکانی دیکەی چەک دەگرێتەوە کە کاریگەرن لە رووبەڕووبوونەوەکاندا.

رؤذى 19ی 12 ى 2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بکشێنێتەوە، ئەوەش نیگەرانی هێزە کوردییەکانی بەدوایخۆیدا هێنا.

292 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر