Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر فلیپینی هه‌ژاند

په‌یام

ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی ئه‌مریكا هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا رایگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی شه‌ش و پۆینت نۆ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر ده‌وربه‌ری شاری داڤاو-ی له‌ دوورگه‌ی مینداناو له‌ فلیپین هه‌ژاندووه‌ به‌ڵام دواتر گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بۆ 7 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر راستكرده‌وه‌.

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ پۆنداگویتان بووه‌ له‌ قوڵایی 60 كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌ هێشتا هیچ لێدوانێك نه‌دراوه‌ له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌.

هاوكات ئاژانسی تسۆنامی زه‌ریای مه‌نگ هۆشداریدا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ شه‌پۆله‌ مه‌ترسیداره‌كانی تسۆنامی بگاته‌ 300 كیلۆمه‌تر له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ لێیداوه‌.

فلیپین ده‌كه‌وێته‌ پشتێنه‌ی بوڕكان و بوومه‌له‌رزه‌ی بازنه‌یی ئاگرینی زه‌ریای مه‌نگ و ساڵی 2013 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی حه‌وت و پۆینت 2 پله‌ ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند و له‌ ئاكامدا 144 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا 


508 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر