Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میسر .. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌ پاسێكدا كوژرانی‌ 4 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به‌ پاسێكدا له‌میسر چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ ئه‌نجامی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ پاسێكی‌ گه‌شتیاری‌ له‌پارێزگای‌ جیزه‌ی‌ میسر، چوار كه‌س كوژران، كه‌ سيانيان گه‌شتیاری‌ ڤێتنامی‌ بوون و چواره‌میشیان ڕێبه‌رێكی میسری‌ بووه‌، هاوكات 11 كه‌س دیكه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌دا بریندار بوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌بیل سادق سه‌رۆكی داواكاری گشتی‌ میسر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێكه‌وه‌ له‌نزیك هه‌ره‌مه‌كانی میسر له‌كاتی تێپه‌ڕینی پاسێكدا كه‌ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری ڤێتنامی تێدا بووه‌، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 11 گه‌شتیارو شۆفێری پاسه‌كه‌ش بریندار بوون.

لایخۆیانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسر له‌ پێشوازی سه‌ری ساڵدا ڕێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵیان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا گرتۆته‌به‌رو ڕێگای به‌رده‌م ته‌واوی‌ كڵێساكانیان به‌ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داخستووه‌.


91 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر