Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیمیستۆرا: به‌بێ كورد چاره‌سه‌ری سیاسی له‌سوریا سه‌ركه‌وتوو نابێت

په‌یام

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا ڕایگه‌یاند، نابێت كوردانی سووریا په‌راوێزبخرێن و، به‌بێ ئه‌وان چاره‌سه‌ری سیاسی سه‌ركه‌وتوو نابێت.

ستیڤان دیمیستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئاشتی له‌ سوریا قورسه‌، به‌ڵام ئاشتی پێویسته‌، بێ كوردیش ئه‌و ئاشتییه‌ به‌دینایه‌ت. 

 وتیشی "تاوه‌كو چاره‌سه‌رییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و گشتگیر بۆ شه‌ڕی سوریا به‌دی نه‌یه‌ت، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ داعش و گروپه‌ جیهادییه‌كانی دیكه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ سوریادا زیندوو ببنه‌وه‌، كوردیش ڕۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ داعش، هه‌روه‌ها كوردی سوریا بوونێكی وه‌های هه‌یه‌، كه‌ به‌بێ ئه‌وان چاره‌سه‌ری سیاسی سه‌ركه‌وتوو نابێت". 

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا دیمیستۆرا ئاشكراشیكرد، هه‌رچه‌نده‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای بۆ كورد به‌ قۆناغێكی قورسه‌، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ له‌بیر بكرێت كه‌ ئه‌مریكا له‌ رووی دیپلۆماتیكه‌وه‌ هه‌ر درێژه‌ به‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌دات و، هه‌روه‌ها كوردانی سوریا رێكخستنی به‌هێزیان هه‌یه‌، بۆیه‌ نابێت په‌راوێزبخرێن.


484 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر