Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆنیا.. چوار خوشك و برای سووری گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوقه‌یه‌كدا له‌شارۆچكه‌ی كاراتای كۆنیا، چوار خوشك و برای سووری به‌هۆی كاریگه‌ریی دووكه‌ڵه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

فاتیمه‌ عه‌بدوڵای سووری كه‌ له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی شوقه‌یه‌كی سێ نهۆمیدا له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌زیزییه‌ ده‌ژی، به‌مه‌به‌ستی كڕینی نان ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشت و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بینیی دووكه‌ڵ له‌ماڵه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ داوای یارمه‌تیی كرد.

دواتر پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و فریاگوزاریی ته‌ندروستیش ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه‌ كران.

به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌شه‌وه‌، چوار منداڵه‌كه‌ی فاتیمه‌ به‌ناوی ریم، وه‌لید، حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4 بۆ 11 ساڵیدایه‌، له‌شوقه‌كه‌ ده‌رهێنران و راده‌ستی تیمه‌كانی ته‌ندروستی كران، پاشان به‌ئوتومبێلی فریاكه‌وتن چوار خوشك و براكه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵه‌كان، به‌هۆی كاریگه‌ریی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه‌ سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا.

393 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر