Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مساڵ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم 100 ملیار دینار زیانیان به‌ركه‌وتووه‌

په‌یام

كۆمه‌ڵه‌ی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی‌ سلێمانی‌ ئاماری‌ كاروچالاكیه‌كانی ساڵی‌ 2018یان ڕاگه‌یاندو گله‌یش له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ ڕێگری‌ ناكات له‌هاورده‌كردنی‌ مریشكی‌ توركی‌. 
وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانيش رايدةطةيةنيَت: ئه‌مساڵ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم 100 ملیار دینار زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان و خاوه‌نی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان ده‌ڵێن "به‌هۆی‌ هاورده‌كردنی‌ مریشكی‌ توركیه‌وه‌ زیانی‌ زۆریان به‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها نرخی‌ یه‌ك كێلۆ مریشك دوو هه‌زارو 250 دینار له‌سه‌ر خۆیان ده‌كه‌ێت كه‌چی‌ له‌بازاردا به‌هه‌زارو 700 دینار ده‌یفرۆشنه‌وه‌، له‌كاتێكدا توایان ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ مریشكی‌ هه‌موو كوردستان و به‌شێكی‌ عێراقیش دابینبكه‌ن كه‌چی‌ ڕێگری‌ ناكرێت له‌هاورده‌كردنی‌ مریشكی‌  به‌ستووی‌ توركیا.

هۆكاره‌كه‌ی‌ هاورده‌كردنی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌مریشكی‌ توركیه‌و جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ڕووی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ زیانی‌ زۆر به‌ هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت هاوكات هیچ سانسۆرێكیش له‌سه‌ر هاورده‌مكردنی‌ نیه‌.

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵێك بازرگان له‌پشتی‌ هێنانی‌ مریشكی‌ توركین و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ڕێگریان لێ‌ بكات".


373 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر