Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. له‌ 2018 دا رۆژنامه‌نووسێك تیرۆركراوه‌و 13 ی‌ دیكه‌ش هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر

په‌یام

له‌ عێراق له‌ساڵی 2018 دا 13 حاڵه‌تی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌عێراق تۆماركراون و رۆژنامه‌نووسێكیش تیرۆركراوه‌. 

كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ ئازادی رۆژنامه‌نووسی له‌ عێراق راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی تایبه‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ رۆژنامه‌نووسان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت پێشێلكارییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ ئه‌مساڵدا تۆماركراوه‌.
 
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ له‌ ئه‌مساڵدا پێشێلكاریی ترسناك به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كان كارده‌كه‌ن روویانداوه‌، به‌ نموونه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌ساڵی 2018 ژماره‌ی ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییانه‌ی كراونه‌ته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان 13 حاڵه‌ت بووه‌، 12 حاڵه‌تی به‌ندكردنیش هه‌بووه‌ كه‌ زۆرینه‌یان له‌ به‌سره‌ و هه‌رێمی كوردستان بوون، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وانی كه‌سایه‌تییه‌كانیش 29 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژییان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و سووكایه‌تیكردنییان به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامداوه‌.
 
رێكخراوه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندن به‌هۆی هۆكاری ماددی و هۆكاری دیكه‌شه‌وه‌ داخراون و چه‌ندین كارمه‌ندیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاترن له‌ 130 كارمه‌ندو رۆژنامه‌نوس.

له‌كۆتاییشدا رێكخراوه‌كه‌ داوا له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامنه‌درێت، هه‌روه‌ها سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌كان پابه‌ندبكرێت به‌ سكاڵاكردن له‌دژی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن كه‌ كارمه‌نده‌كانییان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو ده‌نێرنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌


85 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر