Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزی ئێران له‌عێراق: راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانمان له‌ عێراق كشاندوه‌ته‌وه‌

په‌یام

ئێران ڕایگه‌یاند، دوای سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕ له‌ دژی داعش، راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌عێراق كشاندوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌نین ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیری بۆ ناچه‌كه‌ دروستده‌كات.

ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن له‌ شه‌ڕ دژی داعش له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه‌، راوێژكاره‌ سه‌بازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق كشاونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ سه‌رجه‌م ئه‌و راوێژكاره‌ سه‌ربازییانه‌ی ئێران كه‌ هاوكاریی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقیان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا ده‌كرد بۆ  وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌نین عێراق جێبهێڵن.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا باڵیۆزی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هیچ پێگه‌یه‌كی له‌ ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ لای خه‌ڵكی عێراق نییه‌، به‌ڵام ژماره‌ی بنكه‌ و پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ نێو خاكی عێراقدا زیاتر كردووه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌كه‌.

375 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر