Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی‌ ڕاپرسیه‌ك زۆربه‌ی‌ ئه‌مریكیيه‌كان ده‌یانه‌وێت تره‌مپ دووربخرێته‌وه‌

په‌یام

ڕاپرسیه‌كی‌ گشتی‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ریخستووه‌ كه‌زۆربه‌ی‌ ئه‌مریكیيه‌كان ده‌یانه‌وێت تره‌مپ دووربخرێته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپرسیيه‌ك كه‌ هه‌ردوو ناوه‌ندی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ زانكۆی‌ هاردفاردو ناوه‌ندی‌ هاریس بۆ ڕاپرسی‌، بۆ گۆڤاری‌ زه‌ هێڵی‌ ئه‌مریكی‌ ئه‌نجامیانداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ سه‌دا 60ی‌ ئه‌مركيیه‌كان ده‌یانه‌وێت دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌یان له‌پۆسته‌كه‌ی‌ دووربخرێته‌وه‌.

زۆربه‌ی‌ به‌شداربووانی‌ ڕاپرسیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپدا بكرێت، به‌جۆرێك سه‌دا 39یان پێیانوایه‌ پێویسته‌ تره‌مپ تۆمه‌تباربكرێت و دواتر دووربخرێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا لة سه‌دا 20ـی‌ به‌شداربووان داوایان له‌كۆنگرێسی‌ وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ تره‌مپ بكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیدا.

به‌ڵام له‌ڕاپرسیه‌كه‌دا كه‌ 1473 كه‌س به‌شدارییان كردوه‌و له‌نێوان 24 بۆ 26ـی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ ڕابردوودا ئه‌نجامدراوه‌، سه‌دا 41ـی‌ به‌شداربووان پێیانوایه‌ پێویست ناكات كۆنگرێس هیچ ڕێوشوێنێك به‌رامبه‌ر تره‌مپ بگرێته‌به‌ر.

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ڕاپرسیه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌چه‌ند پرسێك له‌وانه‌ په‌یوه‌ندی‌ ژێربه‌ژێری‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و دۆسیه‌ی‌ پێدانی‌ پاره‌ به‌دوو ئافره‌ت كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ سۆزداری له‌گه‌ڵ تره‌مپدا ده‌كه‌ن.

238 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر