Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەستکردن بە تەنیایی بەقەد کێشانی ١٥ جگەرە لە رۆژێکدا بۆ تەندروستی خراپە


پەیام 

ماڵپەڕی ڤایس لە نوێترین توێژینەوەیدا ئاماژەی بەوەداوە کێشانی ١٥ جگەرەی رۆژانە زەرەری کەمترە بۆتەندروستی بە بەراورد بە هەستکردن بە تەنیایی.

توێژینەوەکە کە لە لایەن سەنتەری دڵنیایی تەندروستی cigna ئامادەکراوە پۆلێنی تەمەنەکانی کردووە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨ - ٢٢ ساڵدایە زیاتر رێژەی هەستکردن بە تەنیاییان تێدایە. 

هاوکات نەیشی شاردووەتەوە یەکێک لە هۆکارەکانی زیاد هەست بە تەنیایی کردن لای ئەو نەوەیە زۆری بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە. 

توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە ٢٠ هەزار هاوڵاتی ئەمریکی ئەنجامدراوە و دەریخستووە ئەوانەی لە سەرو تەمەنی ٧٢ ساڵەوەن کەمتر هەست بە تەنیایی دەکەن. 

توێژینەوەکە باسی لەوەشکردووە یەکەی پێوانەیی loneliness scale یان بۆ پێوانەکردنی تەنیایی کەسەکان دانەوە کە چەند پرسیارێک لە خۆدەگرێت لەوانە: کەس لێم تێناگات، بێزاربووم لەوەی هەموو کارەکان بە تەنها ئەنجامبدەم و کەس نادۆزمەوە قسەی لەگەڵ بکەم. 

توێژینەوەکە ئەوەیشی خستووەتە روو، مەترسییەکانی هەستکردن بە تەنیایی ئەوەیە بەرگری لەشت کەمدەکاتەوە و توانای تەرکیزکردنت لاواز دەکات. 

جەختیشی کردووەتەوە هەستکردن بە تەنیایی هەمان کاریگەری کێشانی ١٥ جگەرە یان زیاتری هەیە لەسەر رێژەی مردن کە زیاترە لەو رێژەی بەهۆی قەڵەویەوەیە. 

521 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر