Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی لە مام فارس‌و هەردوو پارێزەرە خۆبەخشەكە كرد


په‌یام

مامۆستا عەلی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیی لە مام فارس‌و هەردوو پارێزەرە خۆبەخشەكە كرد.

شەوی یەكشەممە 29/12/2018 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازیی كرد لە مام فارس سەرۆكی ڕێكخراوی جوتیارانی كوردستان‌و (بەشدار حەسەن‌و) (ڕێبین شەمامكیی) هەردوو پارێزەری خۆبەخش بۆ گێڕانەوەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

لەدیدارەكەدا باس لە تۆماركردنی سكاڵاو كاركردن‌و هەوڵدان لەوبوارەدا بۆ ماوەی 9 مانگ كراو، سەرەنجام توانیان لەدادگای بەرایی ڕەسافەی بەغدا لە (26/12/2018) دوای (15) دانیشتنی دادگا سكاڵاكە ببەنەوەو بڕیار بدرێ‌ بەخەرجكردنی شایستە داراییەكان بۆ ژمارەیەك جوتیاری هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی (2014و 2015و2016) كە ئەمە لەئاكامدا دەبێتە پێشینەی دادوەریی (السابقە القچائیە) بۆ هەموو جوتیارانی كوردستان كە هەمووی (576) ملیار دینارە.

هاوكات مامۆستا عەلی باپیر سوپاسی مام فارس‌و هەردوو پارێزەری خۆبەخش كردو دەستخۆشیی لێكردن كە لەئەنجامی كارو هەوڵی بەردەوامیان توانیویانە لەڕێگای یاساوە ئەو كەیسە بجووڵێنن‌و سەرەنجام بەقازانجی جوتیارانی هەرێمی كوردستان تەواوبێ‌‌و پارەی گەنمی جووتیاران كە چەند ساڵە چاوەڕێ‌ی دەكەن لەلایەن دادگاوە بڕیاری پێدانیان بدرێ‌.

617 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر