Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

به‌هۆی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی تره‌مپ و، زیادكردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

حامید موسه‌وی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجامبدات و، دانیشتنه‌كه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكاره‌، یه‌كه‌مینیان بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی دۆنالد تره‌مپ بۆ عێراق و خستنه‌رووی هه‌ڵویستی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌نه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

وتیشی : ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ، كه‌مه‌ترسی ده‌كرێت بۆبه‌ئامانجگرتنی ئێران بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی ڕایانگه‌یاندبوو، عێراق توانای هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سیاسی و به‌بێ به‌كارهێنانی هێز سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ خاكه‌كه‌ی ده‌ربكات.
 

266 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر