Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا یه‌كه‌م كۆگای سه‌ربازیی خۆی له‌ سووریا چۆڵكرد


په‌یام

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌، دوای بڕیاری كێشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ سووریا، حكوومه‌تی ئه‌مریكا یه‌كه‌م كۆگای سه‌ربازیی خۆی له‌سه‌ر سنووری عێراق به‌تاڵكرده‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، ئه‌و كۆگا سه‌ربازییه‌ی كه‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌تاڵیكردۆته‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارۆچكه‌ی مالیكییه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌، كۆگاكه‌ش یه‌كێك بوو له‌و شوێنانه‌ی كه‌ تێدا چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازییان به‌سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌دا دابه‌ش ده‌كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش، سه‌رجه‌م هه‌مه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كانی نێو كۆگاكه‌ كه‌ له‌ 400 مه‌تر دووجا پێكهاتووه‌، به‌به‌شداریی 50 سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ عێراق نێردراون.

له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی شه‌ڕڤانان  ئه‌مریكا 18 كۆگاو بنكه‌ی سه‌ربازیی خۆی له‌ سووریا دامه‌زراندوه‌و، 19ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش بڕیاریدا هێزه‌كانی له‌و ولاَته‌ بكشێنێته‌وه‌.


399 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر