Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا: عێراق داوای هاوكاری ئه‌منی له‌سوریا كردوه‌


په‌یام

ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوریا رایده‌گه‌یه‌نن" بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، عێراق داوای هاوكاری ئه‌منی له‌سوریا كردوه‌".


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: عێراق داوای هاوكاری ئه‌منی له‌سوریا كردوه‌. 

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌  فالح فه‌یاز، راوژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتۆته‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و په‌یامێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی گه‌یاندۆته‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته‌و، تێیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوای هاوكاری ئه‌منی له‌سوریا كردوه‌.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختیكردۆته‌وه‌، ئه‌و ئارامی و هێمنییه‌ی به‌مدواییه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فراوانی سوریا و عێراقی گرتۆته‌وه‌، به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌ردوو وڵاته‌.

به‌مدواییانه‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و دیمه‌شقدا به‌دیده‌كرێت، كه‌ گرنگترینیان سه‌ردانی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سودان بوو بۆ سوریا و،كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیماراتیش له‌دیمه‌شق و،هه‌روه‌ها ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی كاری هاوتا به‌حره‌ینییه‌كه‌ش یه‌كێكی تر بوون له‌وانه‌ی كه‌ ئاماژ به‌  ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.

145 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر