Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧؛ رێژەی تاوانه‌كان لە ٢٠١٨دا کەمتربووه‌ته‌وه‌


په‌یام

له‌ شاری هه‌ولێر بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧، رێژەی تاوانه‌كان لە ٢٠١٨دا کەمتربووه‌ته‌وه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌ هه‌ردوو مادده‌ی تایبه‌ت به‌ دزی و كوشتن.


وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، هۆگر عه‌زیز رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧، رێژەی تاوانه‌كان لە ٢٠١٨دا کەمتربووه‌ته‌وه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌ هه‌ردوو مادده‌ی تایبه‌ت به‌ دزی و كوشتن.

هۆگر عه‌زیز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، ئاماری رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٨ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند کە لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٤٤ حاڵەتی کوشتن و ٣٤ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراون و لە دۆسیەی خۆسووتاندنیش شەش پیاو و ١٦ ژنان خۆیان سووتاندووە، ئه‌مه‌ش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ كه‌متربووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی پاردا، ٢٤ ژن خۆیان سووتاندبوو.

وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ به‌پێی ئاماره‌كان، ٢١ دۆسیەی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمارکراوە و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش ئاشكراكراون.

هۆگر عه‌زیز وتیشی: ''لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٢٦ ژن کوژراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٢١ ژن کوژرابوون، ھەرچی تاوانی دزیکردن له‌ ساڵی ٢٠١٨دا، ١٩٨ حاڵەت تۆماکراون كه‌ تیایدا ١٧٤ دۆسیه‌ ئاشكراكراوه‌ و ٢٤ دۆسیه‌ش له‌ژێر لێكۆڵه‌نه‌وه‌دایه‌، له‌م ژمارەیەش ٧٩ حاڵەت دزینی ئۆتۆمبیل بووە''.

راشیگەیاند کە  لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٨٤٩ دۆسیەی شەڕکردن تۆمارکراون و زیاتر لە ٧٥٠ دۆسیەش یەکلایکراونەتەوە.

ئەو وتیشی: "له‌ ساڵی ٢٠١٧دا، سێ هه‌زار و ٧٢٥ دۆسیه‌ هه‌بووه‌ له‌ كاتێكدا له‌ ساڵی ٢٠١٨دا، سێ هه‌زار و ٦٥٣ دۆسیه‌ هه‌بووه‌ کە ژمارەی تاوانه‌كان به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠١٧ كه‌متربووه‌ته‌وه‌".

هۆگر عه‌زیز وتیشی: ''کۆی گشتی راگیراوان له‌ ساڵی ٢٠١٨دا، بریتییه‌ بووە له‌ چوار ھەزار و ٨٣٣ کەس و له‌م ژماره‌یه‌، چوار هه‌زار و ٢٩٧ كه‌س ده‌رچوون و ١٠١ كه‌س سزادراون و ٤٣٥ دۆسیه‌ش له‌ژێر لێكۆڵه‌نه‌وه‌دایه‌''. 

415 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر