Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌رده‌بڕێت


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ نیگه‌رانیی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت و دیاریكردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت، داوایش ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرسانه‌. 

به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی خۆی ئه‌نجام دا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، پرسی دواكه‌وتنی پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم تاووتوێ‌ كرا.

ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵ ئیسلامی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "له‌ كاتێكدا سێ‌ مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستا ئاسۆی‌ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان و پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، ناڕوونه‌ و، ئه‌وه‌ش جێگای نیگه‌رانییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ زووترین كاتدا ئه‌و پرسانه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌".

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو  به‌ هه‌ندێ پرسی نێوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری پێویستی ده‌ركرد، كه‌ تێیدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رچاو گیراوه‌.

504 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر