Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوردن له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی بگێڕێته‌وه‌


په‌یام

ئوردون له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت‌و په‌ڕله‌مان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی بگێڕێته‌وه‌.


(نزال ته‌عانی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی ئوردونی ئاشكرای كرد "له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت‌و په‌ڕله‌مانی ئورودنی هه‌وڵێك هه‌یه‌ تا كۆتایی به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا له‌ ڕێكخراوی كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی بهێنرێت".

له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (سپۆتینك)ی ڕووسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی ئوردونی وتی: له‌ ئوردون هه‌وڵێك به‌ ئاڕاسته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ ڕێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌یه‌.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ئورودون دوابه‌دوای‌ به‌كارخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات‌و به‌حره‌ین‌و سه‌ردانی سه‌رۆكی سۆدان بۆ سوریا دێت.

له‌دوای‌ ساڵی 2011ـه‌وه‌‌و پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش‌و ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌ندامێتی سوریا له‌ ڕێكخراوی كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی هه‌ڵپه‌سێردرا.

249 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر