Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌ "تیرۆر" ناساندنی مه‌سرور بارزانی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌ "تیرۆر" ناساندنی مه‌سرور بارزانی بڵاوكرده‌وه‌و رایدەگەیێنێت "مایەی گاڵتەجارییە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد، کە بۆ مانەوەی خۆی پاڵپشتیی تیرۆریستانی کرد تاوەکو وەکو بەدیلێکی باشتر لە تووندڕۆکان خۆی بنوێنێت باسی تیرۆر بکات".


ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی كانوونی یه‌كه‌می2018، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوەو ده‌ڵێت "رژێمێک چەکی قەدەخەکراوی دژ بە خەڵکی سیڤیل بەکارھێنابێت و بە سەدان ھەزار ھاووڵاتیی سووریای خەڵتانی خوێنکردبێت و بە ملیۆنانی دیکەی ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەرکردبێت، دەبێت چ ئیعتبارێکی ھەبێت تا بانگەشەی دروستکردنی لیستێکی وا بکات؟!."


دەقی روونکردنەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

لە ھەندێ میدیای سەر بە رژێمی سووریاوە لە میانەی لیستێکی دوورودرێژی ئەو کەسانەی ھاوکاریی ئۆپۆزیسیۆنی سوورییان کردووە و بە پاڵپشتیی تیرۆر ناوزەدکراون، ئاماژە بە ناوی بەڕێز مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دراوە.

مایەی گاڵتەجارییە کە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد کە بۆ مانەوەی خۆی پاڵپشتیی تیرۆریستانی کرد تاوەکو وەکو بەدیلێکی باشتر لە تووندڕۆکان خۆی بنوێنێت باسی تیرۆر بکات.

رژێمێک چەکی قەدەغەکراوی دژ بە خەڵکی سیڤیل بەکارھێنرابێت و بە سەدان ھەزار ھاووڵاتیی سووریای خەڵتانی خوێنکردبێت و بە ملیۆنانی دیکەی ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەرکردبێت، دەبێت چ ئیعتبارێکی ھەبێت تا بانگەشەی دروستکردنی لیستێکی وا بکات؟!.

ئەوەی زیاتریش مایەی پێکەنینە ئەوەیە، کە ھەندێ ھەرزەکاری سیاسی و گەندەڵکار و خائین بەو ھەواڵە شاگەشکە دەبن و دەھۆڵی بۆ لێدەدەن.

ئەوەی رژێمی سووریای ھەراسان و تووڕەکردووە پاڵپشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بووە لە ھێزە رەسەنەکانی رۆژئاوای کوردستان. 

شانازییە بۆ مرۆڤ کە تۆمەتبار بکرێت بە پاڵپشتیی خەڵکی ستەملێکراو و مافخوراو و جێگەی سەربەرزیشە لە ناوخۆی وڵات لە بەرەی دژ بە گەندەڵان و خۆفرۆشان وڵاتفرۆشان ھەژمار بکرێی.

دامودەزگاکانی ژێر سەرپەرشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوبەشێکی کارای ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر، بەردەوام گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە و لە دوا ئۆپەراسیۆنی تایبەتیشدا کە لە میدیا جیھانییەکاندا دەنگی دایەوە، گەورەترین باندی پاڵپشتیی دارایی تیرۆریستان و شووشتنەوەی پارە پووچەڵکرایەوە و ئەو باندەش زۆر کەس و لایەنی تێوەگڵابوون.

ھۆکاری داخڵەدڵی و کینەی خائین و وڵاتفرۆشان و دز و گەندەڵانی ناوخۆش لە بەرامبەر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەمیشە بەڕێزیان دژ بە سیخووری و داگیرکاری و تیرۆر و خیانەت و گەنەدەڵییەکانیان وەستاونەتەوە و ھەمیشەش لەو رەوتە بەردەوام دەبن و لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆر دەمێننەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 
30-12-2018 

527 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر