Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی توركیا ‌و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پرسی سوریا‌و كۆچی نایاساییان تاوتوێكرد


په‌یام

سه‌رۆكی توركیا ‌و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پرسی سوریا‌و كۆچی نایاساییان تاووتوێ كرد.


له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونییدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ‌و ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات‌و چه‌ند پرسێكی هه‌رێمییان تاووتوێ كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان‌و مێركڵدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رلین‌و ئه‌نكه‌ره‌، پرسی دۆخی سوریا دوابه‌دوای‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و كۆچی نایاسایی بۆ ئه‌وروپا ‌و بنه‌بڕكردنی تیرۆر باس‌و خواسیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

سه‌رۆكی توركیا ‌و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا هاوڕابوون له‌سه‌ر چاودێرییكردنی به‌رده‌وامی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له‌باره‌ی سوریاو بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌.

له‌ كۆتاییه‌كانی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی توركیا، ڕووسیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی سوریاوه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چوو‌و تیایدا جه‌خت له‌ ڕاگرتنی شه‌ڕ‌و پاراستنی سه‌روه‌ری‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا كرایه‌وه‌.



179 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر